شەوی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک به ناوی “محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی” لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیووز، شەوی چوارشەممە کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد محەممەدی” خەڵکی ئاوایی ساتیاری سەر بە شارستانی پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی کۆماری ئیسلامی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا. به‌پێی ئاماری كۆڵبه‌رنیووز، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٣ دا بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، کوردستان و کرماشان له‌لایه‌ن هێزەكانی ڕژیمه‌وه پێكراون. لە کۆی گشتی ئه‌و ٦١ كه‌سه، ١١ کۆلبەر گیانیان له ده‌ست داوه و ٥٠ کۆلبەر بریندار بوون.