کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “کەریم خەندەدار” ڕۆژی دووشەممە ١٧ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “کەریم خەندەدار” خەڵکی گوندی “میر شێخ حەیدەر”ی سەردەشت بووە و لەکاتی کۆڵبەری لە کوێستانی “دووپه‌زه” لە سنووری “کێلێ” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوه و به‌سه‌ختی بریندار كراوه، ناوبراو به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری سه‌رده‌شت كراوه. شایانی باسه كوشتن و بریندار بوونی كۆڵبه‌ران بووه‌ته پێشه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ی هێزه‌چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی و هه‌تا ئێستا ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ له به‌رانبه‌ر كوشتاری كۆڵبه‌ران، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كۆماری ئیسلامی نه‌بووه.