کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ڕەحیم محەمەدی” خەڵکی گوندی “تەرخان ئاوا”ی مەریوان،رۆژی سێشه‌ممه ١٨ مانگی گه‌ڵاڕێزان له كاتی كاركردن، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار و كاتی كار كردن‌دا لە بینایەکی نیوەکارە و لە نهۆمی چوارەمەوە بەر دەبێتەوە خوارەوە و بە سه‌ختی بریندار دەبێت.
ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری سنە كراوه، بەڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی بارودۆخی تەندروستی ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه ڕۆژانه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار و كاتی كار كردن‌دا كرێكارانی ئێران تووشی ڕووداوی كار ده‌بنه‌وه و به‌داخه‌وه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.