کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بریندار بوونی کاسبکارێکی خەڵکی سەوڵاوا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم

بریندار بوونی کاسبکارێکی خەڵکی سەوڵاوا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی

شەوی شەممە ٩ی مانگی ڕێبەندان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە نزیک سەوڵاوا و لە شوێنێک بە ناوی «کەمەراو» تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک کردووە و شۆفێرەکەی بە ناوی “چیاکۆ کەریمی” تەمەن ٢٣ ساڵ بە سەختی بریندار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کاسبکارە خەڵکی گوندی “دگاگا”یە و لە بەشی سک و ڕیخۆڵەی بە سەختی بریندار کراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی “چەمران”ی ئەو شارە لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو هاوڵاتیە  کردووە لە کاتێکدا هیچ کاڵایەکی پێ نەبووە.