شه‌وی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی به‌فرانبار به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی هه‌ڵگری كۆڵبه‌ران له رێگای شاری جوانرۆ بۆ پاوه له ناوچه‌ی “نه‌جاڕ” چه‌ند كۆڵبه‌ر به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی بڵاوكراوه له كاناڵی كۆڵبه‌ر نیوز، دره‌نگانی شه‌وی پێنجشه‌ممه ئۆتۆمبێلێكی جۆری پژۆ پارس كه هه‌ڵگری چه‌ند كۆڵبه‌رێك بووه له ڕێگای “نه‌جاڕ”ی سه‌ر به شاری پاوه وه‌رده‌گه‌ڕێت و به‌و هۆیه‌وه چه‌ند كۆڵبه‌رێك كه سه‌رنشینی ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌بن به سه‌ختی بریندار ده‌بن و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری پاوه كراون. شایانی باسه سه‌رجه‌م ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی شاری جوانڕۆن کە به مه‌به‌ستی کۆڵبەری ڕوویان لە ناوچە سنووریه‌كانی پاوە کردبوو.