به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتووبووسێكی هێڵی گواستنه‌وه‌ی ته‌ورێز_سه‌قز، له ١٠ كیلومه‌تری ڕێگای بۆكان بۆ سه‌قز، سێ هاوڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌و ئوتووبووسه له كۆتایی ئه‌ركه‌كه‌ی كه له شاری ته‌ورێز گه‌ڕابوویه‌وه، به‌ته‌نیا هه‌ڵگری سێ سه‌رنشین بووه كه به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه سه‌رجه‌میان به‌سه‌ختی بریندار بوون و له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و مانگی سووری شاری بۆكان و سه‌قز بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و دوو شاره گوازراونه‌ته‌وه.