ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێكی هه‌ڵگری كرێكارانی وه‌رزی له ڕێگای دزفوول بۆ شووش، ٩ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری دزفوول كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌موو بریندارانی ئه‌و ڕووداوه كرێكاری وه‌رزی بوون و هۆكاری بریندار بوونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر. شایانی باسه به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنی ئیمه‌نی له شوێن و كاتی كاركردن و گواستنه‌وه‌ی كرێكاران به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر ساڵانه چه‌ندین ڕووداوی به‌و شێوه‌یه ڕووئه‌دات كه ده‌بێت هۆی برینداربوون و گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كرێكاران