کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بریندار بوونی ٦ هاووڵاتیی لە گوندی ئیلاهیەی شاری سەحنە

بریندار بوونی ٦ هاووڵاتیی لە گوندی ئیلاهیەی شاری سەحنە 4

رۆژی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی گاز لە گوندی ئیلاهیەی سەر بە شاری سەحنە شەش ئەندامی خێزانێک بەسەختی بریندار بوون و ڕاگوێزی نەخۆشخانەی دەرمانی ئەو شارە کران.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ئەو ڕووداوە بەهۆی ئاگر تێبەربوون و تەقینەوەی “کەپسوولی گازی” ئەو ماڵە ڕوویداوە و باری تەندرووستی دوو کەس لە بریندارانی ئەو ڕووداوە ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکی دان