کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بریندار بوونی ٦ قوتابی له‌ شارستانی ڕاینی سه‌ر به‌ پارێزگای كرمان

بریندار بوونی ٦ قوتابی له‌ شارستانی ڕاینی سه‌ر به‌ پارێزگای كرمان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی پێكدادانی سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان و ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ له‌ ده‌روازه‌ی شاری ڕاینی سه‌ر به‌ پارێزگای كرمان، ٩ كه‌س بریندار بوون كه‌ شه‌ش كه‌سیان قوتابی بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، برینداره‌كان بۆ ناونده‌ ده‌رمانییه‌كانی كرمان گوازراونه‌ته‌وه‌ و دۆخی ته‌ندرووستیان جێگیره‌. پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌ركی‌ دابینكردنی سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆی شاره‌داری، به‌ڵام شاره‌داری نرخی به‌كرێگرتنی سرویسی هاتووچۆی چه‌ند هێنده‌ برده‌ سه‌ره‌وه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌.