لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆلبەری خەڵکی شارەکانی “پاوە” و “مەریوان” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووری نه‌وسوود بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆلبەر لە ناوچەی سنووری نه‌وسوود کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆلبەر بە ناوه‌كانی “کاوان” خەڵکی گوندی “شەمشیر”ی سه‌ربه شاری پاوە و کۆلبەرێکی دیکە بە ناوی “سیوان” خەڵکی گوندی “دێرەپەمان”ی سەر بە شاری مەریوان بە سەختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها بە پشتبەستن بەو ئامارەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراوە، بە گشتی ٢٥٨ کۆلبەر لە سنووری کوردستان کوژراون و برینداربوون، لەو ژمارەیەش ٤٣ کۆلبەر کوژراون و ٢١٥ کۆلبەریش برینداربوون.