ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی خاكه‌ڵێوه، بۆسێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام خه‌ڵكی شاره‌كانی “بێلفاست” و “دری” له ئیرله‌ندی شومالی له ناره‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر یاساكانی دوای “برێگزیت” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به هۆی شه‌ر و پێكدادان له گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس ٢٧ كه‌س له هێزه‌كانی پۆلیس بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م وڵاته له به‌ر كێشه و گرفته‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌ستیپێكردووه و زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران لاوانی ئه‌م ولاته‌ن كه دوای ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كیه‌تی ئۆروپا تووشی ئاسته‌نگی زۆر بوونه‌ته‌وه.