به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نزیك گوندی “بهورئاوای” شاری ڕه‌وانسه‌ر له نێوان ماشینێكی پراید و دوو پژۆی ٤٠٥ هه‌شت هاوڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری جوانڕۆ كران.
به‌هۆی خراپی ڕێگای نێوان شاره‌كان و نه‌بوونی ئیمه‌نی له ماشینه‌كانی درووست كراوی ناوخۆی ئێران، مردن به ڕووداوی هاتووچۆ به سێهه‌مین هۆكاری سه‌ره‌كی مردن له ئێران تۆمار كراوه و ساڵانه هه‌زاران كه‌س به‌و هۆكاره‌وه گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆر له لایه‌ن هاوڵاتیان به‌هۆی خراپی كوالێتی ماشینی به‌رهه‌م هاتووی ناوخۆی ئێران، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باندێكی فاسد و گه‌نده‌ڵ له سه‌نعه‌تی ماشین سازی ئێران ڕۆژ له دوای ڕۆژ كواڵێتی ماشێنی درووست كراوی ئێران دێته خوارتره‌وه.