ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی مانگی ڕێبەندان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی پاشماوه‌ی جه‌نگی ئێران و عێراق لە ناوچەی سنووریی گوندی “حەمزە”ی سەر بە شاری دێهلۆران، هاوڵاتیه‌كی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی کرماشان لاقێکی لەدەست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ساڵانه له وه‌رزی زستاندا به‌شێكی زۆر له ئاژه‌ڵدارانی ئۆستانی كرماشان به‌مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕوماڵاته‌كانیان ڕوو ده‌كه‌نه ئەو ناوچانە و ساڵانە چەندین کەس به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی پاشماوه‌ی جه‌نگ ده‌بنه قوربانی و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و هاوڵاتیه له دوای بریندار بوونی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشکی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری كرماشان كراوه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی لاقێكی له‌ده‌ستداوه.