ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌كی ئاژه‌ڵداری خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت لە نزیک سنووری ئه‌و شاره بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم بەسەختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ناوی”ئازاد” و خەڵکی گوندی “دۆڵە توو”ی سەر بە شاری سەردەشته و له كاتی ئاژه‌ڵداری له لایه‌ن هێزه سنووریه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌درێته به‌ر ده‌سرێژی گولله و له ئاكامدا به‌سه‌ختی بریندارده‌بێت، ناوبراو دواتر له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئه‌و شاره ده‌كرێت.