کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بریندار بوونی هاووڵاتیه‌ك به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ پیرانشار

بریندار بوونی هاووڵاتیه‌ك به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ پیرانشار11

ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی ڕەشەممەی، بە هۆی تەقینەوەی مین لە گوندی “لەک بن”ی سەر بە پیرانشار هاووڵاتییەک بە ناوی “سەتار ئەزهەری” بریندار بوو.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، “سەتار ئەزهەری” لە کاتی کێڵانی زەوی بە تراکتۆر چووەتە سەر مین و تراکتۆرەکەی زیانی پێ گەیشتووە و خۆیشی بە هۆی بەرکەوتنی چەند پارچەیەکی مینەکەوە بریندار بووە. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌م هاوولاتییه‌ ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەرانی ئه‌مساڵیش لەسەر هەمان پارچەزەوی چووبووە سەر مین و چەند قامکێکی قاچی لە دەست دابوو.