ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “جه‌وهه‌ر فیكری” لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە سنووره‌كانی شاری بانه بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جه‌وهه‌ر فیكری” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز لەکاتی کۆڵبەری لە سنووره‌كانی شاری بانه لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوه و به‌سه‌ختی بریندار كراوه، ناوبراو به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزشكی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان گۆازراوه‌ته‌وه و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر باروودۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو له به‌رده‌ستدا نیه.