سیمبانێكی ئیداره‌ی به‌رقی سه‌رده‌شت به‌ناوی “ئیسماعیل ڕۆسته‌می” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار و له كاتی كاركردندا، له كاتی كاركردن له به‌رزاییه‌وه ده‌كه‌وێته‌خوار و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
“ئیسماعیل ڕۆسته‌می” خه‌ڵكی گوندی “زۆرانی” سه‌رده‌شت له كاتی كاركردن له ڕێگای گوندی “گه‌روه‌یس” بۆ “بێژوێ” به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرای بێژوێ بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری سه‌رده‌شت گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه و نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی به‌رقی شاره‌كان به‌هۆی كار كردن له به‌رزایی و نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كاره‌كه‌یان گه‌لێك جار تووشی ڕووداوی كار ده‌بنه‌وه.