به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، گه‌له گورگێك كه له شاخه‌كانی شاهۆی به‌هۆی سه‌رما و برسیه‌تیه‌وه چوونه‌ته نێو چه‌ند گه‌ڕه‌ك و بازارێكی شاری جوانڕۆ، په‌لاماری چه‌ند هاوڵاتیه‌كیان داوه و به‌سه‌ختی بریندار كراون.
به‌پێی زانیاریه‌كان، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه چوار هاوڵاتی ئه‌و شاره به‌سه‌ختی بریندار بوونه و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری جوانڕۆ كراون، جێگای ئاماژه‌یه باری ته‌ندرووستی هاوڵاتیه‌كیان ناجێگیره و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری كرماشان كراوه. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و دۆخه‌كه كونتڕۆڵ نه‌كراوه و هێرشی ئه‌و گورگانه مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی منداڵانی ئه‌و شاره‌ی داناوه.