ڕۆژی چوارشەممە ۱۲‌ی مانگی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی شڵماش سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی “هێمن ئێبراهیمی” بە هۆیی تەقینەوەی مین لە سنووری دۆڵەبی بریندار بووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هێمن” لاقی بە سه‌ختی بریندار بووە بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزشکی ڕەوانەی یەک لە ناوەندە ده‌رمانیه‌كانی شاری ورمێ کراوە. هه‌ره‌وه‌ها له ڕۆژی دووشەممە ١٠ی مانگی خەزەڵوەر هێزەچه‌كداره‌كانی ڕژیم لە کوێستانەکانی سنووری “شۆشمێ ” سەر بە شاری نەوسوود لە پاوە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەرکان مستەفایی” تەمەن ٢٥ ساڵ بە سەختی بریندار ده‌بێت.