شه‌وی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، چه‌ند سه‌له‌فیه‌ك به مۆتۆر و به‌ستنی ده‌مامك و به چه‌كه‌وه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر دوكانێكی كافه‌تریای شاری جوانرۆ و دوو كه‌س به‌سه‌ختی بریندار كراون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، شه‌وی ڕابردوو له شه‌قامی سه‌نجاوی شاری جوانڕۆ، كۆمه‌ڵێك سه‌له‌فی به چه‌ك هه‌یانكوتاوه‌ته سه‌ر دووكانێكی كافه‌تریای ئه‌و شاره و سه‌ره‌ڕای شكاندنی شووشه و زه‌ره لێدان به كه‌لووپه‌لی ناو ئه‌و دووكانه، دوو هاووڵاتییش به‌سه‌ختی بریندار ده‌كه‌ن، پاشان ئه‌و چه‌كدارانه به ته‌قه كردن له نێو بازار و شه‌قامی سه‌نجاوی و زه‌ره لێدان به چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتیانی ئه‌و شاره، له شوێنی ڕووداوه‌كه هه‌ڵدێن. شایانی باسه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداری ڕژیم ڕوونكردنه‌وه‌ی له سه‌ر شوناسی هێرشبه‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركردنیانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوویش چه‌ندین جار له لایه‌ن سه‌له‌فیانی ئه‌و شاره هێرش كراوه‌ته سه‌ر دووكان و كافه‌تریاكانی ئه‌و شاره.