ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی “بێ خه‌رجه”ی سه‌ر به سنووری حاجی عۆمران(ته‌مه‌رچین) و “به‌رویشكانی” بانه، له دوو ڕووداوی جیاوازدا دوو كۆڵبه‌ر به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره برینداره “زاهیر ته‌زالۆم” خه‌ڵكی گوندی “نه‌مینجه” و “سه‌ید ڕه‌وان تیسوو” خه‌ڵكی گوندی “كۆنه لاجان”ی پیرانشار، ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی پیرانشار و ورمێ كراون.