ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ، له دوای بریندار بوونیان به بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووری “میرجاوه”، له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌زییه‌ت و ئازار ده‌درێن و ئۆتۆمبیله‌كه‌یان سووتێندرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو لاوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “بێهنام” و “عه‌لی”، كه ده‌یانه‌ویست له گه‌ل چه‌ند سووختبه‌ری دیكه سنوور تێپه‌ڕێنن، به بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه دانراون، به تووندی بریندار ده‌بن، جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌ره‌ڕای بریندار بوونیان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه، له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه لێیان ئه‌درێ و بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كرێ.