ڕۆژی شەممە 16ی مانگی ڕێبەندان، هێزه‌كانی سپای پاسداران ته‌قه‌یان له تۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌ڵكی خه‌ڵكی گوندی “بانی ناری” سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ناوی “مازیار عەزیزی” كرد و ناوبراو به سه‌خه‌تی بریندار بوو.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی سپای پاسداران ڕاستەوخۆ لە نێوان گونده‌كانی “شێخ ساڵح” و “بانی نار” بەبێ هۆكار تەقەیان لەو هاووڵاتییه کردووە. ناوبراو پاش به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه یەکێک لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی “فەریدون ڕەحیمی” لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار کراوە.