کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداركردنی دوو كۆڵبه‌ر و ئه‌شكه‌نجه‌ی دوو كۆڵبه‌ری دیكه له‌ سنووری بانه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، دوو كۆڵبه‌ر به‌ناوی “سه‌عدی كه‌ریمی” و “هیوا عه‌زیز نه‌جات” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه‌”ی بانه به‌سه‌ختی برینداركراون، هه‌روه‌ها دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شار بۆكان به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د قه‌هره‌مانی” و “سیامه‌ك شاكری” له‌ لایه‌ن هێزه‌ سنوورییه‌كانی بانه‌وه‌ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌عدی كه‌ریمی” به‌ فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكراوه‌ و سه‌ر و ملی حه‌وت ساچمه‌یی به‌ركه‌وتووه‌ و پاش برینداربوونی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌ و “هیوا عه‌زیز نه‌جات” كه‌ پاڵه‌وانی وه‌رزشی كاراته‌یه‌ لاقێكی به‌ فیشه‌كی ڕژیم به‌سه‌ختی برینداربووه‌. هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان ڕۆژدا دوو كۆڵبه‌ری بۆكانی به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د” و “سیامه‌ك” كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون و سووكایه‌تییان پێكراوه.‌ جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ناوی “ڕزگار محه‌ممه‌د زاده‌” به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه‌”ی بانه گیانی له‌ده‌ست دابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٢ هاووڵاتی له‌ خۆی

-

-

٥٨٠ کەس بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانه‌وه‌،زیان بە چاویان گەیشتووە

-

کێشەی نه‌بوونی گاز له‌ به‌لووچستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کارمەندانی كۆمپانیای گووگڵ

-