ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خه‌رمانان، له دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیادا له ئوستانی ئیلام، ٣١ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، ئۆتوبووسێكی زیاره‌تكه‌رانی ئێرانی له ٨ كیلۆمیتری شاری مێهران وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه ٢٠ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون، هه‌روه‌ها به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له نزیك شاری ئێلام، ١١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. ئه‌مه چه‌نده‌مین ڕووداوی له‌و شێوه‌یه‌یه كه به‌هۆی قه‌ڕه‌باڵغی ڕێگا و بانه‌كانی ئوستانی ئیلام و دابین نه‌كردنی ئه‌منییه‌ت له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ڕووده‌دات و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌بستی نه‌مایشی ته‌بلیغاتی و په‌ره‌پێدان به كۆنه‌په‌ره‌ستی، هه‌زینه‌یه‌كی زۆری بۆ ئه‌و كارناواڵه سه‌رف كردووه. به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌ك له شاری ئیلامه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی زیاره‌تكه‌ر نێردراون بۆ سنووره‌كانی عێراق، هێزه‌كانی سپای پاسداران و سپای قودسن و مه‌به‌ستی ڕژیم هێز نواندن له نێو خاكی عێراق و له‌پێش چاوی خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و وڵاته‌یه.