کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود 4

بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە کاناڵی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی هەینی ٢ی مانگی گوڵان، کۆڵبەرێکی بە ناویمەیسەم شەفیعیخەڵکیکۆزەرانی سەر بە شاری کرماشان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا قولاپەی پێی شکاوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یه‌كێك له‌ ناوەندێکی دەرمانیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ کراوە. جێگای ئاماژەیە به‌پێی ئاماری بڵاوكراوه‌ له‌ لایه‌ن كاناڵی تێلێگرامی كۆڵبه‌ر نیوز، لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بە گشتی ٤٣ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ڕژیم کوژراو و بریندار بوونە.