“ڕەحمان جەمشیدی”، كۆڵبه‌ری خەڵکی گوندی “نەروی” و دانیشتووی شاری پاوە، بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نۆدشە بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، “ڕەحمان جەمشیدی”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی نۆدشە “نزیک سێ ڕێیانی شەهیدان” (ملەندوو) بریندار بوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم کاتێک تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە کە هیچ کۆڵێکی پێ نەبووە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.