لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەریک بە ناوی “عەبدوڵڵا جەبارزادە” خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری “نۆکان“ی ئەو شارە، پێکرا و به‌سه‌ختی برینداربووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە سنوورییه‌كانی ڕژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشووه‌خته و لە مەودایەکی نزیكه‌وه، تەقەیان لەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٠ ساڵە، کردووه و پاش بریندابوون ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هەینیش، کۆڵبەرێکی دیكه بە ناوی “ناسێح کەریمزادە” خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ“ی بانە، برینداركرابوو.