کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 1 2

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەریک بە ناویعەبدوڵڵا جەبارزادەخەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە سنوورینۆکانی ئەو شارە، پێکرا و به‌سه‌ختی برینداربووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە سنوورییه‌كانی ڕژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشووه‌خته و لە مەودایەکی نزیكه‌وه‌، تەقەیان لەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٠ ساڵە، کردووه‌ و پاش بریندابوون ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی هەینیش، کۆڵبەرێکی دیكه‌ بە ناویناسێح کەریم‌زادەخەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە سنووریهەنگەژاڵی بانە، برینداركرابوو.