به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، کۆڵبەرێکی خه‌ڵكی گوندی “كانی زه‌رده”ی سه‌رده‌شت به‌ناوی “جەعفەر خەزووم” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم له سنووری سه‌رده‌شت به‌سه‌ختی برینداربوو.
- به‌پێی زانیارییه‌كان، “جەعفەر”ی تەمەن ٣٧ ساڵ لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری “نۆکان”ی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم پێکراوە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسە کە ناوبراو خێزاندار و باوکی چوار منداڵە و به‌هۆی هه‌ژاری و سه‌ختی گوزه‌رانی ژیان ڕووی له كۆڵبه‌ری كردووه.