کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە 2

ڕۆژی شەممە ٢٥ی مانگی بەفرانبار، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “سارداو” تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عوسمان ڕەسووڵی” بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هەر لەهەمان ڕۆژدا کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی “هاوڕێ ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “کێلێ”ی بانە و خێزاندار کە لە سنووری هەنگەژاڵە بە تەقەی راستەخۆی ئەو هێزانە بریندار دەبێت، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی سنە کراوە. شایەنی باسە بەهۆی هەڵاوسان و نەبوونی هەلی کار و ستەمی نەتەوایەتی، بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕووی ناچاریەوە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان ڕوویان هێناوەتە کۆڵبەری و ڕۆژانە بەهۆی تەقەی هێزەچەکدارەکانی ڕژیم ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.