ڕۆژی شەممە 12ی مانگی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی “مەنسوور بەهرامی” خەڵکی گوندی “هەرمیان”ی سەر بە سەلاسی باوەجانی، لە بەرزاییە سنووریه‌كانی شاری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود كۆمه‌ڵێك کۆلبەریان کردۆتە ئامانج و لە ئاكامدا، ئه‌و كاسبكاره به سه‌ختی بریندار بووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.