به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی مانگی جۆزەردان، کۆڵبەریک بە ناوی “ناسێح” خەڵکی گوندی “سالووک”ی سه‌ر به‌شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری “سەرتەزێن”، به‌سه‌ختی برینداربوو.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له‌شاری بانه بەبێ ئاگادارکردنەوە، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان كردووه‌ته ئامانجی ده‌سترێژی گولله و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی “ناسێح” به‌سه‌ختی برینداربوو كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه كرا.