بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی کۆڵبەرنیوز، شەوی دووشەممە ٢ی مانگی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بەناوی “ئەرکان مەحموودی” ٢٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “میراودەلی” سەر بە بایەنگانی پاوە بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاخەکانی سنووری شوشمێ بەسەختی بریندار کرا.
ئەو کۆڵبەرە بەهۆی تەقنەوەی مین قاچی ڕاستی بەسەختی بریندار بووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “قودسی” شاری پاوە کراوە و لە ئێستادا ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە. بە وتەی چەند شایەتحاڵێک برینی قاچی ئەو کۆڵبەرە زۆر خراپ بووە و به ئەگری زۆرەوه ئەو قاچەی لەدەست بدات. جێگای ئاماژەیە سنووری شوشمێ لە ئۆستانی کرماشان هەڵکەوتووە و بەهۆی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران ئەو ناوچانە بەتەواوەتی مین ڕێژ کراوە، پاشماوەکانی تەقەمەنی و مینە بەجێ ماوەکانی ئهو شهڕه ساڵانه دەبێت هۆی بریندار بوونی و گیان لەدەستدانی خەڵکی ئەو ناوچەیە.