بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە کاناڵی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی خاکەلێوە، کۆڵبەرێک بە ناوی “توورەج کەریمی” تەمەن ٣٧ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شۆشمێ سەر بە شارۆچکەی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەپێی ئەو هەواڵە، “توورەج کەریمی” بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک تەقەی لێ کراوە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە کراوە. جێگای ئاماژەیە ناوبراو خەڵکی گوندی شمشێری سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی شاری نەوسوودە