سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٠ی مانگی گوڵان، کۆڵبەرێک بە ناوی “فەرشید قادریزادە” خەڵکی گوندی “دشە“ی سه‌ر به شاری پاوە، له ئاكامی تەقەی هێزە چه‌كداره‌كانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٧ ساڵەیە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە مەودایەکی نزیکدا، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە بە گولـلەی ساچمەیی تەقەی لێ کراوە دواتر به‌مه‌به‌ستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە. پاش نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رهێنانی گولله‌كان له له‌شی، ئه‌و كۆڵبه‌ره ئێستادا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه. جێگای ئاماژه‌یه سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، کۆڵبەرێک بە ناوی “سەفەر سوبحانی” کوڕی حەیدەر، خەڵکی گوندی “دووریسانـ“ـی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دابوو.