به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢١ی مانگی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی “محەممەد زاهیر فەتحی” خەڵکی گوندی “هۆڵە تەمرخان”ی سه‌ر به شاری سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
به پێی زانیارییه‌كان ئەو کۆڵبەرە لاوە بەهۆی کەوتنەوە خوارەوە لە ماشینی تویۆتا، تووشی ئەو ڕووداوە هاتووه و بە سەختی بریندار بووە. جێی ئاماژه‌یه كه ناوبراو پاش ڕووداوه‌كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.