بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٣٠ی مانگی ڕێبەندان، “جەهانبەخش مەحموودی” خەڵکی گوندی دزڵی و هاوکات لە گەڵ هاوڕێیەکی کە هەتا ئێستا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە، بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە شوێنێکی سەر سنوور بەناوی “مڵەورد” دەکەوێتە خوارەوە و بەسەختی بریندار دەبێت.
ناوبراو بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ، دەست و قاچێکی شکاوە و بەسەختی بریندار بووە، کە دواتر بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە کراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو دوو هاوڵاتیە ٨٠ سەر مەڕ و ماڵاتیان پێ بووە کە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی سنوور دەستی بەسەرداگیراوە.