ڕۆژی چوارشهممه ٦ی مانگی ڕهزبهر، لە ئەنجامی هێرشەكانی سپای پاسداران بۆسەر بنكە و بارەگای حیزبەكانی ڕۆژهەڵات، چەند ڕۆژنامەنوسێك برینداربوون و برینی یەكێكیان سەختە.
دوای ئەوەی بەیانی چوارشهممه، سپای پاسداران لە ڕێگەی تۆپخانە و درۆنەوە، هێرشەكانی بۆسەر بنكە و بارەگای حیزبەكانی ڕۆژهەڵات دەستپێكرد، كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بۆ ڕووماڵی هێرشەكان چوونە شوێنی هێرشەكان. بەهۆی ئەو هێرشانەوە، “سۆران كامەران” پەیامنێری كەناڵی كوردستان ٢٤ و كامێراوانەكەی لە “پردێ” برینداربوون و برینی پەیامنێرەكە سەختە .هەروەها لە كۆیە، “ئەیوب وەرتێ” پەیامنێری سایتی زووم و كامێراوانەكەی برینداربوون.