کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی چەند ڕۆژنامەنوسێك بەهۆى هێرشەكانی سپای پاسدارانه‌وه‌

برینداربوونی چەند ڕۆژنامەنوسێك بەهۆى هێرشەكانی سپای پاسدارانه‌وه‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە ئەنجامی هێرشەكانی سپای پاسداران بۆسەر بنكە و بارەگای حیزبەكانی ڕۆژهەڵات، چەند ڕۆژنامەنوسێك برینداربوون و برینی یەكێكیان سەختە.

دوای ئەوەی بەیانی چوارشه‌ممه‌، سپای پاسداران لە ڕێگەی تۆپخانە و درۆنەوە، هێرشەكانی بۆسەر بنكە و بارەگای حیزبەكانی ڕۆژهەڵات دەستپێكرد، كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بۆ ڕووماڵی هێرشەكان چوونە شوێنی هێرشەكان. بەهۆی ئەو هێرشانەوە، “سۆران كامەران” پەیامنێری كەناڵی كوردستان ٢٤ و كامێراوانەكەی لە “پردێ” برینداربوون و برینی پەیامنێرەكە سەختە .هەروەها لە كۆیە، “ئەیوب وەرتێ” پەیامنێری سایتی زووم و كامێراوانەكەی برینداربوون.