کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین

برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین 2

بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی مانگی ڕەشەمە، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری “هەنگەژاڵ” سەر بە شاری بانە، لانی کەم سێ کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بەناوەکانی “فواد بەیتووشی” ٢٤ ساڵە، “کیانوش ڕەئووفی” ٢٤ ساڵە و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی “ئامانج” بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو کۆڵبەرانە لاقیان بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە. جێگای ئاماژەیە لە هەمان ڕۆژ کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “ئەرکان مەحموودی” تەمەن ٢٥ ساڵ لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بە سەختی بریندار بووە.