چوار کاسبکاری خەڵکی گوندی “سەردۆش“ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی “ئەیووب پیرۆزی کوڕی عەبدوڵڵا تەمەن ٣٦ ساڵ، ئەبووبەکر فەتاحی تەمەن ٣٥ ساڵ، دانا پیرۆزی تەمەن ٢٥ ساڵ و ئەیووب پیرۆزی تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی فەتاح ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی مانگی گوڵان لە سنووری دۆڵەبی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار هاووڵاتییە بە بیانووی قاچاخی مەڕوماڵات لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لێ کراوە و مەڕوماڵاتەکەشیان لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لەم پێوەندەدا هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بە ناوی “کارۆ سدیق یەمەنی” لەلایەن ئەو هێزەوە دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە ئەم چوار کاسبکارە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شاری مەریوان کراون.
