کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی چوار ژینگەپارێز لە ئاگری دارستانەكانی پاوە

برینداربوونی چوار ژینگەپارێز لە ئاگری دارستانەكانی پاوە 4 1

لە ئاكامی ئاگرکەوتنەوە لە مێرگ و دارستانەکانی ناوچەی بلەبزانی سەر بە شاری پاوە، ٤ کەس لە هێزە خۆبەخشەکان بریندار بوون.

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە مێرگ و دارستانەکانی پاوە، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بە به‌رده‌وامه، ٤ کەس لە هێزە خۆبه‌خشه‌كان بریندار بوون. شایانی باسە بە هۆی سه‌ختی ناوچەکە، نەبوونی ئیمکاناتی پێویست و هاوكاری نەكردنی حكوومەت، ئاگره‌كه‌ پێشڕه‌وی كردووه‌ و بەرپرسانی ڕژیم هیچ ڕێوشوێنێکیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نەگرتووەتەبەر.