کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی چوار ژن و منداڵ بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیه‌ له‌ ڕۆرژئاوا

برینداربوونی چوار ژن و منداڵ بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیه‌ له‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکیا لە سنووری “عەین عیسا”، دوو ژن و دوو منداڵ به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ مەدەنییه‌ خه‌ڵكی گوندی “ئیرمات”ی سه‌ر به‌ شاری “عەین عیسا”ن و پاش ڕووداوه‌كه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نەخۆشخانەی شاری “ڕەققە”. هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا لەکاتێکدایە كه‌ شه‌ڕوانانی “ق.س.د” له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ به‌ دوای هێرشی هێزه‌كانی داعش بۆ سه‌ر زیندانی ئه‌و شاره‌ سه‌رقاڵی شه‌ڕ و پێكدادانن و هێشتا زیندانه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی كونتڕۆڵ نه‌كراوه‌.