ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانی ناوچه‌ی شه‌هبای له ڕۆژئاوای كوردستان تۆپباران كرد و به‌وهۆیه‌وه چوار منداڵ بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانی سێمۆلقا، تل مه‌دیق، ته‌ل جیجان و به‌ندئاوی شه‌هبای به چه‌ڕی بۆردوومان كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا چوار منداڵی ١٣ بۆ ١٦ ساڵ بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، هه‌روه‌ها چه‌نیدن سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی گوندنیشنانیش له ناو چووه و زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزان گه‌یشتووه.