ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له ڕووداوێكی هاتووچۆدا له مێحوه‌ری ڕه‌وانسه‌ر بۆ پاوه، چوار كۆڵبه‌ر بریندار و شۆفێری ئۆتومبێلێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتومبێلی سه‌واری سه‌مه‌ند و وانتێكی په‌یكان له نزیكی گوندی “قۆڕی قه‌ڵا”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شاهۆ له جاده‌ی نێوان ڕه‌وانسه‌ر بۆ پاوه ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێری وانته‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و چوار كۆڵبه‌ری سه‌رنشینی سه‌مه‌نده‌كه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.