له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار كۆڵبه‌ری دیكه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د وه‌یسی” خه‌ڵكی سه‌قز و “زاهێر(پاشناو نادیار)” خه‌ڵكی بۆكان له سنووری بانه و “ئه‌میر محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “كیسه‌ڵه”ی سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانی، له سنووری نه‌وسوود به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵی خه‌ڵكی بانه به ناوی “ئاریا مه‌عادی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.