به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، له ڕۆژانی ڕابردوودا سێ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز و كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سنه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ١٤٠٢، كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه و سێ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی “هادی”، “زانكۆ” و كۆڵبه‌رێكی دیكه كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سنه‌ش به ناوی “محه‌ممه‌د” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار كۆڵبه‌ره سه‌قزیه به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌ران بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی بانه كراوه.