به هۆی تۆپبارانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ئه‌رته‌شی تو‌ركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری “منبج” له ڕۆرژئاوای كوردستان، لانیكه‌م چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئیداری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا، ئه‌رته‌شی تو‌ركیا ماوه‌یه‌كه به چڕی له ڕێگه‌ی په‌هباد و تۆپبارانه‌وه ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژئاوا بوردوومان ده‌كات و له یه‌ك مانگی ڕابردوودا به‌ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ست داوه یان به‌سه‌ختی بریندار بوون كه به‌شێكیان منداڵن.