کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی چوار كه‌س له‌هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

برینداربوونی چوار كه‌س له‌هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا بۆ

ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا رێگای سەرەكی “دربێسیه‌- عاموودا”یان لە رۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چوار هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی كردووەتە ئامانج و به‌ هۆیه‌وه‌ چوار كەس كە 3 ژن و پیاوێكن بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئەم هێرشە دوای زنجیرە هێرشە ئاسمانییەكانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بوون كه‌ بۆ سەر چەند ناوچه‌یه‌كی باشوور و رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام درابوو.